پشوو ـ Slemani Daily
لەم مانگەدا تەنیا یەک ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمیی دەبێت، کە ئەویش ڕۆژی سێشەممە 25ی ئابیە بەبۆنەی یادکردنەوەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ).
بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای دیاریکردنی پشووەکەی 25ی ئاب، تا مانگی 10ی ئەمساڵ هیچ پشوویەکی گشتیی دیکە نایەتە پێشەوە. تەنیا لەو نێوەندەدا پشوویەکی تایبەت بۆ پێکهاتەی ئێزدییەکان هەیە کە سەرجەم فەرمانبەران ناگرێتەوە.
تا کۆتایی ئەمساڵ و هاتنی ساڵی نوێ، ژمارەی پشووە فەرمییەکان زۆر کەمدەبنەوە. هەر بەپێی ڕۆژژمێرەکە، ڕۆژانی 25ی 12 (کریسمس) و 1/1/2027 (سەرساڵی نوێ) هاوڕێک دەبن لەگەڵ ڕۆژانی پشووی ئاسایی کۆتایی هەفتە، بەوەش هیچ پشوویەکی نوێ لە ڕۆژانی دەوامدا زیاد نابێت.
