ڕووداوی هاتووچۆ ـ Slemani Daily
لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی سەرەکیی بەغداد – موسڵ، پاسێکی گەشتیاری وەرگەڕا و لە ئەنجامدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 20 کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕووداوەکە کاتێک ڕوویدا کە پاسەکە ژمارەیەک گەشتیاری هەڵگرتبوو و لە شاری بەغداوە بەرەو پارێزگای دهۆک بەڕێوەبوو، بەڵام لە ڕێگەدا و بەهۆی وەرگەڕانی پاسەکەوە، 25 سەرنشین بوونە قوربانی. تەرمی گەشتیارەکان و بریندارەکان لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە بۆ نەخۆشخانە ڕوانەکران تا چارەسەری پێویست وەربگرن.
ڕێگەی بەغداد – موسڵ یەکێکە لە ڕێگە سەرەکی و پڕهاتووچۆکانی عێراق کە ڕۆژانە سەدان ئۆتۆمبێل و پاسی گەشتیاریی پێدا تێدەپەڕێت. بەهۆی خێرایی زیاد و خراپی دۆخی بەشێک لە شەقامەکان، ئەم ڕێگەیە بەردەوام ڕووداوی سەختی هاتووچۆی تێدا تۆمار دەکرێت.
