خنکانی گەنجێک – Slemani Daily
گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ بەناوی یوسف تۆفیق یوسف، کە بە ڕەگەز عەرەبە، لە گوندی هاڵەی سەرچاوە لە ئاو و قوڕی ناو حەفرەیەکدا خنکا و گیانی لەدەستدا.
بەیانی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە گوندی هاڵەی سەرچاوە، گەنجێک لەکاتی کارکردندا کەتووەتە ناو حەفرەیەکەوە کە بۆ مەبەستی دروستکردنی خانووی پلاستیکی هەڵکەندراوبوو. دوای هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی، ناوبراو لەناو حەفرەکەدا گیانی لەدەستداوە.
هەڵکەندنی چاڵ و حەفرەی گەورە بۆ پڕۆژە کشتوکاڵییەکان یان خانووی پلاستیکی لە وەرزی بارانبارین و ئاودێریدا، بەهۆی پڕبوونیان لە ئاو و نەبوونی مەرجی سەلامەتی، جار بە جار ڕووداوی نەخوازراوی لێکەوتووەتەوە و دەبێتە مەترسی بۆ سەر ژیانی کرێکاران و دانیشتووانی ناوچەکە.
