ڕووداوی تەقەکردن – Slemani Daily
کەمێک پێش ئێستا لە قەزای ڕزگاریی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، لە ڕووداوێکی تەقەکردندا بەرامبەر بە خوشک و برایەک، دەستبەجێ براکە گیانی لەدەستدا و خوشکەکەشی بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کورە کوژراوەکە تەمەنی ۱٨ ساڵە (لەدایکبووی ۲۰۰٨) و خوشکە بریندارەکەشی تەمەنی ۳۳ ساڵە (لەدایکبووی ۱۹۹۳). هۆکاری ڕووداوەکە و ئاڕاستەکردنی تەقەکە تاوەکو ئێستا روون نییە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
دەزگا ئەمنییەکانی ناوچەکە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانرا تۆمەتباری سەرەکیی تەقەکردنەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر بکرێت. تەرمی کوژراوەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەریکراوە و بریندارەکەش بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
