گشتی

ژنێک لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە بەچەقۆ کوژرا

ژن کوشتن – Slemani Daily 

ژنێک بە ناوی ئاتووسا جەعفەری لە شاری سنە، لەلایەن هاوسەری پێشوویدا درایە بەر چەقۆ و بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا. تاوانبارەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئاتووسا جەعفەری لەگەڵ هاوسەری پێشوویدا کێشەی هەبووە و بەو هۆیەوە لێی جیاببووەوە. لە کاتی ڕووداوەکدا هێرشبەرەکە بە چەقۆ پەلاماری داوە و بە سەختی برینداری کردووە، بەهۆی درەنگ گەیشتن و سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. 

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لە هەوڵی دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تاوانباردان کە دوای بەئەنجام گەیاندنی تاوانەکە لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە کە ئاتووسا جەعفەری چەند ساڵێک پێشتر بەهۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە لە هاوسەرەکەی جیا ببووەوە و لەگەڵ دایکیدا دەژیا. سەرەڕای ئەوەی کە پرۆسەی جیابوونەوەیان تەواو ببوو، بەڵام ناوبراو لەلایەن هاوسەری پێشوویدا بەردەوام ڕووبەڕووی هەڕەشە، گێچەڵ و ئازاردان ببوەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *