گشتی

لەسەر خیانەت؛ پزیشکێکی ناسراو چاوی هاوسەرەکەی دەردێنێت و تێزابی پێدا دەکات

ڕووداوی توندوتیژی – Slemani Daily

ڕووداوێکی توندوتیژیی ناخهەژێن پایتەختی عێراقی هەژاند؛ پزیشکێکی ناوداری ددان لە بەغدا، هێرشێکی دڕندانە دەکاتە سەر هاوسەری دووەمی، لە ئەنجامدا چاوێکی دەردێنێت و بە ماددەی تێزاب (ئەسید) ڕووخساری دەسووتێنێت، هۆکاری ڕووداوەکەش بۆ گومانی “خیانەت” دەگەڕێنێتەوە.

پزیشکێکی ناودار لە بەغدا بە ناوی (محەممەد عەقێدی)یە کە پسپۆڕی پزیشکیی دەم و ددانە، ناوبراو هێرشی کردووەتە سەر هاوسەری دووەمی بە ناوی (نەبە) کە بە “فەیروزە” ناسراوە و ئەویش هاوپیشەیەتی و پزیشکی سڕکردنە (بێهۆشکاری).

عەقێدی لە کاتی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و ڕایگەیاندووە کە هاوسەرەکەی “بەسەر خیانەتەوە گرتووە” و نەیتوانیوە قبوڵی بکات، بۆیە ئەو کارەی ئەنجامداوە.

دوا بەدوای ئەنجامدانی تاوانەکە، پزیشکە تۆمەتبارەکە منداڵەکەی لەگەڵ خۆی بردووە و هەوڵی داوە بە پەلە عێراق جێبهێڵێت و بەرەو دەرەوەی وڵات ڕابکات. بەڵام پێش ئەوەی بتوانێت پلانەکەی جێبەجێ بکات، هێزە ئەمنییەکان لەناو شوقەکەیدا گەمارۆیان داوە و دەستگیریان کردووە، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *