چەند سەرچاوەیەک ئەوەیان بڵاو کردووەتەوە کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل دەرچووە و گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت: ئاگاداری فەرمانەکە نیم.
سەرچاوەیەکیش لە نووسینگەی لاهور شێخ جەنگی ڕایگهیاند، “بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەیەوێت دادگا بەکاربهێنیت، بۆ ئەوەی سیناریۆییەک دروست بکات هاوشێوەی سیناریۆکانی پێشوو، تا لاهور شێخ جەنگی تۆمەتبار بکات”

