ئەمڕۆ دووشەممە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێی دەرکرد و داواکارییەکی تیمی پارێزەرانی بۆ ئازادکردنی ناوبراو ڕەتکردەوە
ئەمڕۆ دووشەممە12ی کانونی یەکەمی2026، دادوەر دوای پێداچوونەوە بە دۆسیەکەدا بڕیاریداوە کە شاسوار عەبدولواحید لە زیندان بمێنێتەوە تاوەکو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا دەگەنە ئەنجام، چونکە ژمارەیەک لە خاوەن پشکەکانی پڕۆژەی چاڤیلاندن سوورن لەسەر وەرگرتنەوەی شایستە داراییەکانیان و یەکلاییکردنەوەی کێشە یاساییەکانیان لەگەڵ کۆمپانیای نالیا، تیمی پارێزەرانیش هەوڵیانداوە لە ڕێگەی کەفالەت ئازادی بکەن، بەڵام دادگا بەهۆی هەستیاری کەیسەکە و مافی سکاڵاکارانەوە داواکەیانی پەسەند نەکردووە.
کێشەی خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند دەگەڕێتەوە بۆ چەند ساڵێک پێش ئێستا کاتێک سەدان هاووڵاتی وەک وەبەرهێنەر پشکیان لەو پڕۆژەیەدا کڕی، بەڵام دواتر بەهۆی دابەش نەکردنی قازانج و تەمومژاویبوونی گرێبەستەکانیان زنجیرەیەک سکاڵای یاساییان لە دادگاکانی سلێمانی تۆمارکرد کە تا ئێستاش بەهۆی ئەم دۆسیەیەوە شاسوار عەبدولواحید چەندین جار بانگهێشتی دادگا کراوە و ڕووبەڕووی فەرمانی دەستگیرکردن بووەتەوە.

