تەندروستی

ئەمساڵ 413 ژن تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون

نەخۆشخانەی هیوا ئاماری تووشبوانی شێرپەنجەی مەمکی ڕاگەیاند

د.زەردەشت محەمەد، وتەبێژی نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی ئەیلولی ئەمساڵ 413 ژن تووشی شیرپەنجەی مەمک بوون، هەروەها لەو ماوەیەدا شەش پیاویش هەڵگری نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک بوون.

زەردەشت محەمەد ئاماژەی بەوەکرد: ڕێژەیی توشبوون بە شێربەنجە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەیی دانیشتووان زیاد دەکات و لە ئێستادا ئەو ڕێژە زۆرە نیە کە جێگەی مەترسیی بێت.

بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی، لە پێنچ ساڵی رابردوودا ژمارەی توشبووانی ژنان بە شێرپەنجەی مەمک گەیشتووەتە دوو هەزار و 635 ژن، لە پیاوانیشدا تووشبوون بەو نەخۆشییە گەیشتووەتە 25 پیاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *