قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، پێشوازیی لە باڵیۆز عەلی ڕەزا گوینەی، بەڕێوبەری گشتیی کاروباری عێراق و ئێران لە وەزارەتی دەرەوەیتورکیا و پێکەوە پرسی پڕۆسەی ئاشتی و چەند بابەتێکی تریان تاوتوێ کرد.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، بەڕێوە چوو. قوباد تاڵەبانی هاوکاری و پشتگیرییهەرێمی کوردستانی بۆ پڕۆسەی ئاشتی، دووپات کردەوە و گوتی: “سەركەوتنی ئەم پڕۆسەیە لە بەرژەوەندی هەموو ناوچەكەدایە و هەڵگری ئەوپەیامەیە بۆ هەموو ناوچەكە كە دواجار چارەسەری ڕاستەقینە و ڕیشەیی كێشەكان هەر لە ڕێگەی ئاشتی و لێكتێگەیشتنەوە بەدی دێت نەك لە ڕێیشەڕ و ئاڵۆزی و ناسەقامگیرییەوە.”
لە گۆشەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، لەم بارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران گوتی،گفتوگۆی بەردەوام بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان بەپێی دەستوور هەیە و ڕایگەیاند: “لە ئێستادا زیاتر لە هەر كاتێكی دیكە لێكتێگەیشتن بۆچارەسەركردنی كێشەكان بە تایبەتیش كێشەی مووچە و هەناردەكردنەوی نەوتی هەرێم هەیە.”

