بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەشداریی لە کۆنفڕانسی هاوپەیمانیی سۆشیاڵ دیموکراتی وڵاتانی عەڕەبی لە سلێمانی کرد و وتارێکی پێشکەش کرد.
هاوکات، کۆنفڕانسەکە بە بەشداریی هەریەک لە دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، لێپرسراوی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، قوبادتاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، شاناز ئیبراهیم، خانمی یەکەمی عێراق، عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق وساڵح موسلیم, ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە و چەندین بەرپرس و کەسایەتی سیاسیی و حکومی بەڕێوە چوو.
بەشێک لە گوتەکانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
“ئێمە دەبێت پرد لەنێوان کولتوور و وڵاتان دروست بکەین، دەبێت هاوبەشیی بکەین و بەیەکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی بتوانین داهاتوویەکی باشتر وماف بۆ هەمووان دابین بکەین”
“ئەم کۆنفڕانسە دەرفەتێمە بۆ ئەوەی هاوکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوانمان زیاد بکەین، هەروەها لە تەواوی جیهان ئەوە ڕوون بێت کە ئێمە دەتوانین بەدەنگێکی یەکگرتوو باشتر کار بکەین”
“چۆن بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و چەند وڵاتێکی دیکەی دیاریکراو ڕێگە بە ڕوودانی ئەمە دەدەن لە هەمان کاتدا وانەی دیموکراسیمان پێ دەڵێنەوە”
“لە نێوەندی ئەو هەموو کێشە و ئاڵنگارییەدا شتێک هەیە کە دەبێتە باشتکردنی ئێمە لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، ئەوەی کە گەنجاندەیانەوێ دروستی بکەن، لەسەر شەڕ و جەنگ دروست ناکرێت بەڵکوو لەسەر هیوا، دادپەروەری و دەرفەت دروست دەکرێت”
“دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی دیموکرات ئاسان نییە، سەرەتا ئێمە دەبێت لەنێو بزوتنەوەکانی خۆمان کاربکەین و پەیامی ئاشتی و ئازادی بە جیهان بگەیێنین”
شایەنی باسە کە دوێنێ چوارشەممە یەکەمین ڕۆژی کۆنفڕانسی هاوپەیمانیی سۆشیاڵ دیموکرات بەڕێوە چوو و تا دوو ڕۆژی تر بەردەوام دەبێت.

