کۆنفڕانسی هاوپەیمانیی سۆشیاڵ دیموکراتیی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوە دەچێت

بەیانی چوارشەممە، 27ی 8ی 2025، کۆنفڕانسی هاوپەیمانیی سۆشیاڵ دیموکراتیی وڵاتانی عەرەبی لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت و چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

کۆنفڕانسەکە بە بەشداریی کەسایەتییە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، نوێنەری وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکی و عەرەبی، نوێنەری سەرجەم پارت و رێکخراوەکانی ژنان و گەنجان لە سەرانسەری ناوچەکە، ساز دەکرێت

ئامانج لە سازکردنی کۆنفڕانسەکە، پتەوکردنی پەیوەندییە هاوپەیمانییەکانی نێوان بزووتنەوە پێشکەوتووخوازەکانی کورد و عەرەبە، هاوکات، پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان پارتە سۆشیاڵ دیموکراتەکان و ئاڵوگۆڕکردنی بیرۆکە و دیدگا جیاوازەکان بۆ دروستکردنی بناغەیەکی سیاسیی باشتر لە ناوچەکە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان