کەسێک بە تۆمەتی سووتاندنی مزگەوت لە سێدارە درا

دەقی هەواڵ

لە سێدارەدان – Slemani Daily

دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی بۆ یەکێک لە دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکە ڕاگەیاند، کە بە تۆمەتی تێوەگلان لە سوتاندنی مزگەوتێک و پەیوەندی بە دەزگا دەرەکییەکانەوە حوکمدرابوو.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی “میزان”ی سەر بە دەزگای دادوەری، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 21ی نیسانی 2026، هاوڵاتییەک بە ناوی (ئەمیرعەلی میرجەعفەری) لە سێدارە دراوە. دادگا ناوبراوی بە تۆمەتی “سوتاندنی مزگەوتی قلهەک و سەرکردایەتیکردنی تۆڕێکی هاوکاری مۆساد” تاوانبار کردووە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی میزان، حوکمەکە دوای پشتڕاستکردنەوەی لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە جێبەجێ کراوە, هاوکات لەگەڵ ئەم کەیسەدا، دادگا سزای زیندانیکردنی بەسەر 22 کەسی دیکەدا سەپاندووە کە لە دوو پارێزگای جیاوازدا بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیرکرابوون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پرۆسەی لەسێدارەدان لە ئێران ڕووی لە هەڵکشان کردووە؛ بە جۆرێک تەنها لە ماوەی 3 هەفتەی ڕابردوودا، کۆماری ئیسلامی 14 زیندانی لە سێدارە داوە، ئەمەش کاردانەوەی زۆری لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان