بافڵ تاڵەبانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

دەباشان بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

نووسینگەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند؛ کە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پەیوەندییەکان لە چوارچێوەی پابەندبوون بە ئامانجە باڵاکان.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە، کە تایبەت بوو بە پەیوەندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، بافڵ تاڵەبانی جەختی لە پێویستیی پابەندبوون بە ڕێکەوتنی نێوان هەردوولا کردەوە.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کردووە کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان بەزووترین کات کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێک بهێنن.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان