لە پارێزگای سلێمانی سەرۆکی جوڵانەوی نەوەی نوێ، شاسوارعەبدولواحید بە تۆمەتی هەڕەشەکردن بە فەرمانی دادوەر لە ماڵەکەی خۆی دەستگیرکرا.
لە درەنگانی شەو، شاسوار عەبدولواحید، بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکرا و دوابەدوای ڕوداوەکە فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ ئەم کردارەی بە ڕفاندن لەقەڵەم دا و ڕایگەیاند: ”هێزێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و ڕفاندوویانە.”
لەلایەکی دیکە بەڵگەنامە فەرمییەکانی دادگا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە هۆکاری دەستگیرکردنی ساشوار عەبدولواحید دەگەڕێتەوە بۆ دۆسیەیەکی هەڕەشەکردن لە ساڵی 2019 و بە فەرمانی دادگا دەستگیرکراوە.
بە نوسراوێکی فەرمی دادگای کەتنی سلێمانی ناوەڕۆکی بڕیاری سزای شاسوار عەبرولواحید بڵاوکرایەوە و دەقی نووسراوەکە بەم شێوەیەیە: ” تۆمەتبار (شاسوار عەبدولواحید قادر) بە سزای بەند کردن بۆ ماوەی 6مانگ، پاڵپشت بە ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 ساڵی 1969ی هەموارکراو و هەژمارکردنی ماوەی ڕاگرتنی قۆناغی لێکۆڵینەوە لە 2019/5/16 بۆ 30/5/2019.
شاسوار عەبدولواحید قادر ئیبراهیم، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، خاوەن پڕۆژەکانی چاڤی لاندە و دانیشتووی گوندی ئەڵمانیی شاری سلێمانییە

