گشتی

گۆڕ بە قیستی مانگانە بە مامۆستایان دەفڕۆشرێت

گۆڕ بە قیستی مانگانە –  Slemani Daily

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی نەجەف گشتاندنێکی فەرمی ئاڕاستەی سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاكە کردووە، سەبارەت بە دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی نوێ کە تێیدا زەویی گۆڕستان بە شێوازی قیستی مانگانە بەسەر مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردەدا دابەش دەکرێت.

بەپێی نووسراوە فەرمییەکە، پڕۆژەکە برێتییە لە گۆڕستانێکی مۆدێرنی دیواربەندکراو کە تەواوی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی تێدا دابین کراوە،داواکارییەکان لە ڕێگەی قوتابخانەکانەوە وەردەگیرێن و جێبەجێکردنی مامەڵە داراییەکان و ئیمزا کردنی گرێبەستەکان لە ڕێگەی بانکی باشووری ئیسلامییەوە دەبێت.

تایبەتمەندی و مەرجە داراییەکانی پڕۆژەکە:

 ڕووبەری هەر پارچە زەوییەک: 25 مەتر چوارگۆشە.

 نرخی گشتی: 2 ملیۆن و 900 هەزار دینار.

 بڕی قیستی مانگانە: 190 هەزار دینار.

ئەم دەستپێشخەرییە لەناو خەڵکی دا کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتووەتەوە؛ لە کاتێکدا بەشێک لە هاووڵاتییان وەک ئاسانکارییەک سەیرشی دەکەن، بەشێکی دیکە بڕیاریان داوە وەک دەرفەتێکی وەبەرهێنان و بازرگانی مامەڵەی لەگەڵدا بکه ن، بە مەبەستی کڕینی زەوییەکان و دووبارە فروشتنەوەیان بە نرخێکی بەرزتر لە داهاتوودا.

دەستپێشخەرییەکانی دابینکردنی گۆڕستان بە قیست لە هەندێک پارێزگای عێراق لە کاتێکدایە کە تێچووی بەخاکسپاردن و کڕینی زەوی لە گۆڕستانە سەرەکی و مێژوویییەکان بەتایبەت لە پارێزگای نەجەف کە گۆڕستانی وادی السلامی تێدایە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە ئەمەش وایکردووە کەرتی تایبەت و دامەزراوە داراییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگە حكومییەکان پڕۆژەی مۆدێرن و ڕێکخراو بۆ خزمەتگوزارییەکانی بەخاکسپاردن بخەنە ڕوو تا بارگرانی دارایی لەسەر شانی مووچەخۆران کەم بکەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *