ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی 10ـێ 2025، کاتژمێر 07:20 خولەکی بەیانیی لە شەقامی بازنەیی کەرکووک رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو ئۆتۆمبێلەی تووشی ڕووداوەکە بووە، هۆندای ئەکسێنتە و دوو ئافرەتی تێدا بووە، قوربانییەکان کوردن و خەڵکی گەڕەکی شۆراوی کەرکووکن؛ شۆفێرەکە ناوی نیان سەردارە و لەدایکبووی 2004ـە.
ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لەسەر شەقامی پشتێنەی کەرکووک خۆی بە تانکەرێکی ئاودا کێشا، لەکاتێکدا تانکەرەکە خەریکی ئاودانی درەختەکانی سەر شۆستەکە بووە و لە ئەنجامدا هەردوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە کە ئافرەت بوون، گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی قسەی شایەتحاڵەکان دوو ئافرەتەکە خەڵکی بەخێرایەکی زۆر هاتوون و کۆنترۆڵیان لەدەستداوە خۆیان بە تانکەرەکە کێشاوە و دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە،کرێکارەکانی ئاودانی نەمامەکان بەسەلامەتی دەربازیان بووە.