گشتی

دوو ئافرەت بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی 10ـێ 2025، کاتژمێر  07:20 خولەکی بەیانیی لە شەقامی بازنەیی کەرکووک رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا. 

 بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو ئۆتۆمبێلەی تووشی ڕووداوەکە بووە، هۆندای ئەکسێنتە و دوو ئافرەتی تێدا بووە، قوربانییەکان کوردن و خەڵکی گەڕەکی شۆراوی کەرکووکن؛ شۆفێرەکە ناوی نیان سەردارە و لەدایکبووی 2004ـە. 

ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لەسەر شەقامی پشتێنەی کەرکووک خۆی بە تانکەرێکی ئاودا کێشا، لەکاتێکدا تانکەرەکە خەریکی ئاودانی درەختەکانی سەر شۆستەکە بووە و لە ئەنجامدا هەردوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە کە ئافرەت بوون، گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی قسەی شایەتحاڵەکان دوو ئافرەتەکە خەڵکی بەخێرایەکی زۆر  هاتوون و کۆنترۆڵیان لەدەستداوە خۆیان بە تانکەرەکە کێشاوە و دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە،کرێکارەکانی ئاودانی نەمامەکان بەسەلامەتی دەربازیان بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *