گشتی

کەسێک بە دەسترێژی گوللە کوژرا

علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند:” ئەمشەو لەگوندی سەوزبڵاغ ( ئاوبارە ) سەربە ناحیەی قۆرەتووە تەرمی گەنجێک بەناوی  ( ڕزگار سەعید عەزیز )  لەدایکبووی 2005 دانیشتووی گوندی گردەگۆزینە هێنرایە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەست دابوو .”

بەوتەی براکەی کەلەکاتی ڕووداوەکە لەگەڵیدابووە شەش کەس بوون و  سەرقاڵی کشتوکاڵی مەرەزە بوون  ئۆتۆمبێلێک لەجۆری پاتڕۆڵ دەست ڕێژی گولەی لێکردوون و ناوبراو بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە.

لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتبار دەرچووە و پۆلیس لەسەر ڕووداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوەو بەدوای ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتبارەوەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *