علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند:” ئەمشەو لەگوندی سەوزبڵاغ ( ئاوبارە ) سەربە ناحیەی قۆرەتووە تەرمی گەنجێک بەناوی ( ڕزگار سەعید عەزیز ) لەدایکبووی 2005 دانیشتووی گوندی گردەگۆزینە هێنرایە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەست دابوو .”
بەوتەی براکەی کەلەکاتی ڕووداوەکە لەگەڵیدابووە شەش کەس بوون و سەرقاڵی کشتوکاڵی مەرەزە بوون ئۆتۆمبێلێک لەجۆری پاتڕۆڵ دەست ڕێژی گولەی لێکردوون و ناوبراو بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە.
لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتبار دەرچووە و پۆلیس لەسەر ڕووداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوەو بەدوای ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتبارەوەن.