لە شاری سلێمانی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا چاڤی لاند و مولکەکانی تری شاسوار عەبدولواحد بە زیاتر 91 ملیار دینار فرۆشران
ئەمڕۆ یەکشەمە 5ی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەڕایەتی گشتی بانكە بازرگانییەكان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کرد بەگشت موڵکەکانی چاڤیلاند و سەرجەمیان بە وەبەرهێنەرێک فڕۆشران و زیادکردنەکە کۆتایی هات.
بەرێوبەرایەتیەکە ڕاشیگەیاند: کۆی گشتی موڵکەکان ژمارەیان ( ٦٠ ) موڵكە، بەمەبەستی گەڕانەوەی قەرزەكانی بانكەكانی سەر بەوەزارەتمان كە بڕەكەی (91,760,660,350) نەوەد و یەك ملیار و حەوتسەد و شەست ملیۆن و شەشسەد و شەست هەزار و سێسەد و پەنجا دینارە و سەرجەم موڵكەكانیش بەیەك پاكێج فرۆشراون.

