بەرهەم ساڵح پۆستێکی باڵا لە نەتەوەیەگرتووەکان وەردەگرێت

سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق كاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی كۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەم پۆستەش دووەم گەورەترین پۆستە لە دوای سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان.

سەرچاوە دیپلۆماسییەكان لە نیویۆرك بڵاویانكردەوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق بۆ پۆستی كۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان كاندید كراوە،هاوكات لە ماوەی حەوت دەیەی رابردوودا هیچ كەسێك لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم پۆستەی وەرنەگرتووە، چەند وڵاتێكی عەرەبی و رۆژئاوایی و ئیسلامی پشتگیری بەرهەم ساڵح دەكەن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

 پۆستی کۆمسیاری باڵای پەنابەران دووەم گەورەترین پۆستە لە دوای سكرتێری نەتەوەیەكگرتووەكان، بەڵام جگە لە بەرهەم ساڵح نۆ كەسی دیكە پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی پۆستی كۆمیساری باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان