بەپێی زانیاری چەند سەرچاوەیەکی میدیای بڕیارە ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.
ئەمە لەکاتێکدایە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەریەک لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و لەسەر چەند خاڵێک گفتووگۆیان کرد کە بریتی بوون لە:
1-باسکردن لە رێککەوتن و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
2-هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە 11-11-2025ی ئەم ساڵ بەڕێوەبچێت.
3-هەروەها پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بووە.

