ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ی ئەیلولی 2025, محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێڕاق پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و سوپاسی کرد بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:” له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا سەرۆکوەزیرانی عێڕاق سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه بۆ پشتگيرى و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى له هه‌موو قۆناغه‌كان، له‌پێناو لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتنى حكومه‌تى فيدڕاڵى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و پرسى مووچه و شايستە دارايييه‌كان هه‌روه‌ها هيواى خواست كه ڕێككه‌وتنه‌كه هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كۆسپه‌كانى تردا.”
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند: “سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانیش سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵ و خه‌مخۆرى و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكوه‌زيران عێڕاق ده‌ربڕى بۆ گه‌يشتن به ڕێككه‌وتن، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه ڕێككه‌وتنه‌كه ئاسۆى تازه له‌به‌رده‌م هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌كاته‌وه و هيواى خواست يارمه‌تيده‌ر بێت بۆ ده‌ركردنى ياساى نه‌وت و چاره‌سه‌ركردنى پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان و كێشه‌كانى ديكه.”
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها سوپاسى به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵى كرد كه هه‌ميشه نيازى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵاتى نيشان داوه و له‌و پێناوه‌دا كارى كردووه، به‌تايبه‌تيش پرس و كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌موو ئه‌و تيم و لايه‌نه په‌يوەنديدارانه‌ى له هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه كاريان بۆ چاره‌سه‌ر و گه‌يشتن به ڕێككه‌وتن كردووه
رۆژی 25ی ئەم مانگە، هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان راگەیاند و بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هەناردەکردنەوە دەستیپێکرد

