بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک کۆبوونەوەی ئەمرۆی لەبارەی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.
ئەمرۆ شەمە 27ی ئەیلولی 2025, بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات لە پیرمام کۆبوونەوە و لەسەر سێ خاڵ گفتوگۆیان کردووە.
سێ خاڵی کۆبوونەوەکە بریتی بوون لە:
1-باسکردن لە رێککەوتن و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
2-هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە 11-11-2025ی ئەم ساڵ بەڕێوەبچێت.
3-هەروەها پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بووە.
کۆبوونەوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە و کەمێک پێش ئێستا کۆتایی هاتووە و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگەڕێتەوە سلێمانی.

