وەزارەتی پەروەردە وادەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9 و 12ی دیاریکرد

دەقی هەواڵ

خوێندنی قوتابیان – Slemani Daily

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێنمایی و خشتەی نوێی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی بۆ قۆناغەکانی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی 2026 بڵاوکردەوە، بەمەش وادەی دەستپێکردنی خولی یەکەم و دووەمی تاقیکردنەوەکانی بۆ هەردوو قۆناغەکە جێگیر کرد.

بەپێی خشتە فەرمییەکە، کاتی تاقیکردنەوەکان بەم شێوەیە دەبێت:

  • پۆلی 9ی بنەڕەتی: خولی یەکەم لە 14-05-2026 دەستپێدەکات و لە 25-05-2026 کۆتایی دێت. خولی دووەمیش لە 15-06-2026 ئەنجام دەدرێت.
  • پۆلی 12ی ئامادەیی: خولی یەکەم لە 14-06-2026 دەستپێدەکات و تا 08-07-2026 بەردەوام دەبێت، هەروەها خولی دووەم بۆ 11-08-2026 دەستنیشانکرا.

ڕاگەیاندنی ئەم خشتەیە لە کاتێکدایە، کە لە ماوەی ڕابردوودا دەنگۆیەکی زۆر لەناو ناوەندەکانی خوێندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە سەبارەت بە ئەگەری دواخستنی تاقیکردنەوەکان, ئەم نیگەرانییانە بەهۆی ئاڵۆزییە سیاسییەکان و گرژییەکانی نێوان ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکا لە ناوچەکەدا سەریان هەڵدابوو، کە وای لە قوتابیان کردبوو چاوەڕوانی گۆڕانکاری لە کاتەکاندا بکەن، بەڵام دواجار وەزارەتی پەروەردە بە بڵاوکردنەوەی خشتەکان کۆتایی بەو دەنگۆیانە هێنا و وادەی تاقیکردنەوەکانی جێگیر کرد.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان