دەقی هەواڵ
تاوانی دزی – Slemani Daily
پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی ژنێکی بەتەمەنی ڕاگەیاند کە 8 ملیۆن دیناری لە ماڵێک دزیبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هاووڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی مامۆستایان لە قەزای کەلار، سکاڵای تۆمارکردووە کە بڕی 8ملیۆن و500 هەزار دینار لە ماڵەکەیدا دزراوە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردی هێزەکانی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان، لە ماوەی تەنیا دوو کاتژمێردا توانیویانە تۆمەتبارەکە کە ژنێکی بەتەمەنە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن، لە کاتی دەستگیرکردنەکەشدا لە ماڵی تۆمەتبارەکە دەست بەسەر بڕی 5 ملیۆن دینار لە پارە دزراوەکەدا گیراوە.
لە ئێستادا تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەر، بەپێی ماددەی443لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.