ڕووداوی هاتووچۆ – Slemani Daily
لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان پیکابێک و پاسێک لە چەمچەماڵ پێنج کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی حوزەیرانی 2026، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی چەمچەماڵ ڕایگەیاند کە ڕووداوێکی پێدادان لەسەر ڕێگەی نێوان (تەکیە – ئاخجەلەر) ڕوویداوە.
بەپێی زانیارییەکانی هاتووچۆ، ڕووداوەکە لە نێوان پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکابدا بووە، و بەهۆی سەختی پێکدادانەکەوە 5 کەس بریندار بوون و زیانێکی زۆری ماددیش بە ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە.
دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، چاودێرانی هاتووچۆش لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
