گشتی

تەرمی پێشمەرگەیەک لە هۆتێلێکی هەولێر دۆزرایەوە

 پێشمەرگەیەک تیرۆرکرا – Slemani Daily

لە ڕووداوێکی گوماناویدا، ئەمڕۆ تەرمی پێشمەرگەیەکی پارتی ئازادی کوردستان لە ناو هۆتێلێکدا لە شاری هەولێر بە کوژراوی دۆزرایەوە، هاوکات پارتەکەی دەستبەجێ پەنجەی تۆمەت بۆ تاران ڕادەکێشێت و ڕووداوەکە بە “کردەوەیەکی تیرۆریستی” ناوزەد دەکات.

تەرمی پێشمەرگەکە کە ناوی (سۆران محەمەد زادە)یە، لە ناو هۆتێلەکەدا دۆزراوەتەوە و هەرچەندە هێشتا لایەنە ئەمنییەکان بە فەرمی شێوازی وردی کوشتنەکەیان ڕانەگەیاندووە، بەڵام چەند سەرچاوەیەک ئاماژە بەوە دەکەن کە شوێنی فیشەک بە جەستەیەوە دیارە. 

هاوکات سەرچاوەیەک لە ناو پارتەکەیەوە جەختی کردەوە کە ناوبراو هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی یان شەخسی لەگەڵ کەسدا نەبووە و تەواوی گومانەکان بۆ سەر ڕژێمی ئێرانن.

پارتی ئازادی کوردستان (PAK) پارتێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە نەیاری ئێرانە و بنکەکانی لە هەرێمی کوردستانە، پێشتریش چەندین جار ئەندام و سەرکردەکانی ئەم پارتە لەناو خاکی هەرێمدا کراونەتە ئامانج، کە هەمیشە تاران بە ئەنجامدانی ئەو تیرۆرانە تۆمەتبار کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *