گشتی

حکومەت بەشەخۆراکی ئەو فەرمانبەرانە دەبڕێت کە مووچەیان لە یەک ملیۆن دینار زیاترە

دەقی هەواڵ

بەشەخۆراکی مانگانە – Slemani Daily

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەشەخۆراکی مانگانەی ئەو هاووڵاتی و فەرمانبەرانە ببڕێت کە کۆی مووچەکەیان لە یەک ملیۆن دینار زیاترە، ئەمەش وەک جێبەجێکردنی داواکارییەکی حکومەتی فیدراڵیی عێراق.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا تاوتوێ کراوە و پەسەند کراوە. بەپێی بڕیارەکە، هەر فەرمانبەر یان مووچەخۆرێک داهاتی مانگانەی لەو بەربەستە داراییە (یەک ملیۆن دینار) زیاتر بێت، ناوی لە لیستی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە لادەبرێت.

ئەم بڕیارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە پێشتر وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕێکارێکی هاوشێوەی ڕاگرتنی بەشەخۆراکی ڕاگەیاندبوو، بەڵام بۆ ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکەیان لەسەروو یەک ملیۆن و 500 هەزار دینارەوەیە، ئامانجی سەرەکی بەغدا لەم هەنگاوە، کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی سەر بودجە و ڕەوانەکردنی ئەو پاڵپشتییە خۆراکییە بوو بۆ خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *