برینداربوونی 300 کەس – Slemani Daily
لە مەراسیمی یادی عاشورادا لە قەزای دوزخورماتوو، پشێوی و برینداربوونێکی بەکۆمەڵ تۆمارکرا کە بەهۆیەوە بەسەدان بەشداربوو ڕەوانەی بنکە تەندروستییەکان کران.
سەرچاوە پزیشکییەکان لە قەزاکە ڕایانگەیاند کە نۆڕینگە و نەخۆشخانەکان پێشوازییان لە نزیکەی 300 کەس کردووە کە بەهۆی لێدانی قامە و شمشێر و ئامرازە تیژەکان لە کاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکەدا تووشی برینداری و خوێنبەربوونی جیاواز ببوون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، زۆربەی بریندارەکان چارەسەری خێرایان بۆ کراوە و دۆخی تەندروستی زۆربەیان جێگیرە، لە کاتێکدا تیمە تەندروستییەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بوون بۆ کۆنترۆڵکردنی ژمارەی زۆری سەردانکەران.
