گشتی

تەرمی منداڵە ونبووەکەی قەندیل دۆزرایەوە 

دەقی هەواڵ

ڕووداوی کوشتن – Slemani Daily 

پاش چەند ڕۆژێک لە ونبوونی، تەرمی منداڵە چوار ساڵانەکەی بناری قەندیل بە پارچەکراوی لە پشت گوندی «ئێندزێ» دۆزرایەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە و لە ئێستادا دایک، باوک و خاڵی منداڵەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون.

سەرچاوەیەک بە میدیاکان ڕایگەیاند، تەرمی منداڵەکە کە ناوی (یاد سەرباز)ە و تەمەنی تەنیا چوار ساڵ بوو، لە پشت گوندی ئێندزێ لە بناری قەندیل بە شێوازێکی دڵتەزێن و بە پارچەکراوی دۆزراوەتەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بوو چاوەروانی چارەنووسی دەکرا.

بەپێی زانیارییەکانی چەند سەرچاوەیەک، گومان دەکرێت منداڵەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لەلایەن خاڵیەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕفێندرابێت و پاشان ئەو تاوانەی بەرامبەر کرابێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *