گشتی

پاداشتی دارایی دەدرێتە ئەو کەسانەی سەرپێچی و گەندەڵی ئاشکرا دەکەن

دەقی هەواڵ

ئاشکراکردنی گەندەڵی – Slemani Daily

لەمەودوا هەر هاووڵاتییەک یان فەرمانبەرێک لە کەرتی گشتی، زانیاری و بەڵگەی دروست لەسەر بوونی گەندەڵی و کاری نایاسایی لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا بکات، پاداشتی دارایی دەکرێت.

دەستەی دەسپاکی بڕیارێکی نوێی بە مەبەستی هاندانی هاوکاران و هەواڵدەران ڕاگەیاندووە، بەپێی بڕیارەکە، پاداشتەکە (مەکافئە) هەم فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و هەم کەسانی مەدەنی دەگرێتەوە، بەو مەرجەی زانیارییەکانیان لەسەر هەر سەرپێچییەک بە بەڵگەی حاشاهەڵنەگرەوە بێت، بێ گوێدانە ئەوەی ئەو کەسەی گەندەڵییەکەی کردووە فەرمانبەرە یان بەرپرس و لە چ ئاستێکی پلەی وەکشیدایە (پلەی وەزیفی).

دەستەی دەسپاکی سێ ڕێگەی فەرمی و پارێزراوی بۆ گەیاندنی زانیارییەکان دیاری کردووە:

 ڕێگەی یەکەم: سەردانیکردنی ڕاستەوخۆ و خستنە ناو سندوقی سکاڵا لە دەستەی دەسپاکی.

 ڕێگەی دووەم: ناردنی ئیمەیڵ بۆ ناونیشانی فەرمی: ⁠info@despaky.krd⁠

 ڕێگەی سێیەم: ناردنی ئیمەیڵ بۆ ناونیشانی دووەم: ⁠despaky.office@gmail.com

ڕێگای چوارەم: پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە 1015.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *