دەقی هەواڵ
کردنەوەی شەقامێکی نوێ – Slemani Daily
کارکردن لە پڕۆژەی ستراتیژیی شه‌قامی بابان لە شاری سلێمانی بەردەوامیی هەیە و بە تەواوبوونیشی کێشەی قەرەباڵغی و لۆدی هاتووچۆ لە چەند ناوچەیەکی گرنگی شارەکەدا بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.
شه‌قامی بابان پڕۆژەیەکی دووسایدی مۆدێرنە بە درێژایی 2 كیلۆمه‌تر؛ لە شه‌قامی قلیاسان (لە به‌رامبه‌ر هۆڵی مۆنالیزا)وە ده‌ستپێده‌كات و به‌ته‌نیشت زانكۆی سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت تاوه‌كو ده‌گاته به‌رده‌م پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی شاری بابان. تێچووی گشتیی پڕۆژەکە 10 ملیار دینارە و لەلایەن کۆمپانیای بابان و بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی جێبەجێ دەکرێت.
ئه‌ندازیار (دانا یاسین حه‌مه سه‌عید)، به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه ڕایگەیاند: ماوەی شەش مانگە کارکردن لە پڕۆژەکەدا دەستیپێکردووە و تا ئێستا %50ی کارەکانی بەکۆتا هاتووە. لە ئێستادا قۆناغی یەکەم بە تەواوی ڕاپەڕێندراوە و قۆناغی دووەمیش کە درێژاییەکەی یەک کیلۆمەترە، کارەکانی بڕین و پڕکردنەوەی بۆ کراوە.”
سەبارەت بە وادەی کردنەوەی شەقامەکە، ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لە ماوەی شه‌ش مانگی دیكه‌دا سەرجەم كاره‌كانی پڕۆژه‌كه كۆتاییان بێت و بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا بكرێته‌وه.
لە ئێستادا ئەو شەقامەی لە گەڕەکی ڕاپەڕینەوە بەرەو فەلەکەی قولەرەیسی دەچێت، بەهۆی بوونی چەندین پڕۆژەی نیشتەجێبوون، قوتابخانە و زانکۆی سلێمانی، لۆد و قەرەباڵغییەکی زۆری لەسەرە. بە گوتەی شارەزایان، بە کردنەوەی شه‌قامی بابان، بەشێکی زۆری ئەو لۆدە کەم دەبێتەوە و گواستنەوە و هاتوچۆی هاووڵاتیان و خوێندکاران لەو ناوچەیەدا زۆر ئاسانتر دەکات.