ئابووری

نرخی زێڕ دابەزینی نوێی لەبازاڕدا تۆمارکرد

دەقی هەواڵ

نرخی زێڕ  – Slemani Daily

دوای گەیشتنی بە ئاستە مێژووییەکان، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم ڕووی لە دابەزین کرد، ئەمەش بەهۆی گۆڕانکارییەکانی دۆخی ئابووریی جیهانی و چاوەڕوانیی بازاڕەکان بۆ بڕیارەکانی بانکی ناوەندی ئەمریکا.

ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە داراییەکان، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهانی دابەزینێکی کەمی تۆمار کرد، بەڵام هێشتا لە بەرزترین ئاستە مێژووییەکانی خۆیدا ماوەتەوە. 

بەپێی نوێترین ئامارەکانی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 4,328.06 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، شارەزایانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن؛ ناجێگیریی دۆخی ناوچەکە و چاوەڕوانییەکان بۆ بڕیارەکانی بانکی ناوەندی ئەمریکا، کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر ڕاگرتنی هاوسەنگی نرخەکان لەم ئاستەدا هەبووە.

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، دابەزینی نرخی ئۆنسە لە جیهاندا کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەبووە و نرخەکان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو کەمێک دابەزیون، نرخی مسقاڵێک زێڕ بەم شێوەیەیە:

 زێڕی عەیارە 24: 1,070,000 دینار

 زێڕی عەیارە 21: 937,000 دینار

 زێڕی عەیارە 18: 803,000 دینار

بەهای زێڕ لەم ماوەیەی دواییدا بەهۆی دۆخی ئابووریی جیهانەوە بەردەوام لە گۆڕانکاریدا بووە، بازاڕەکان لە چاوەڕوانیی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی بانکی ناوەندی ئەمریکادان، کە پێشبینی دەکرێت ڕێڕەوی نرخەکان لە ڕۆژانی داهاتوودا دیاری بکات؛ ئەمەش وایکردووە مامەڵەکان لەسەر ئاستی جیهانی و هەرێمیش لەوپەڕی هەستیاریدا بن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *