گشتی

هەورەبرووسکە گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەک و برینداربوونی دوو کەسی تری لێکەوتەوە

دەقی هەواڵ

گیان لەدەستدان – Slemani Daily

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی هەورەبرووسکە لە سنوورەکە، هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی تریش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە لە ئەنجامی کەشوهەوای نالەباری ناوچەکە ڕوویداوە و قوربانییەکان بۆ چارەسەری پزیشکی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

تیمەکانی فریاکەوتن ڕایانگەیاندووە کە بریندارەکان لە ژێر چاودێری پزیشکیدان و دۆخی تەندروستییان لە ئێستادا لەژێر هەڵسەنگاندندایە.

 ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *