دەقی هەواڵ
کامێرای هاتووچۆ – Slemani Daily
سیستمی کامێرای چاودێریی خاڵ بۆ خاڵ بە فەرمی لەسەر ڕێگەی نێوان کەلار و کفری بۆ تۆمارکردنی سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی خرایە گەڕ، هاوکات بڕیاری گۆڕانکاری لە کامێراکانی پارێزگای سلێمانیش دراوە.
سیستەمی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ڕێگایەک دووسایدی کەلار بۆ کفر داندرا کە بەدرێژای 42 کیلۆمەتری جێگیر کراوە، کە تیایدا 16 کامێرای جێگیر دابەشکراون، بە جۆرێک لە هەر 5 کیلۆمەترێکدا کامێرایەک چاودێریی خێرایی ئۆتۆمبێلەکان
تێکڕای خێرایی گشتی لەسەر ئەم ڕێگەیە 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، بەڵام لە هەندێک شوێنی دیاریکراودا بەپێی پێویستی شەقامەکە، خێراییەکە بۆ 80 و 60 کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە.
ڕێگەی دووسایدی نێوان کەلار و کفری لە ساڵی 2024دا بە فەرمی تەواو کراوە و یەکێکە لە ڕێگە ستراتیژییەکانی ئیدارەی گەرمیان.
جێگیرکردنی ئەم سیستمە لە کاتێکدایە کە بڕیارە لە هەنگاوی داهاتوودا پرۆژەکە بۆ سەر ڕێگەی نێوان کەلار و دەربەندیخانیش فراوان بکرێت، ئێستا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، پۆلیسی هاتوچۆ تێکەڵەیەک لە کامێرا جێگیرەکان و مەفرەزە گەڕۆکەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی خێرایی و کەمکردنەوەی ڕووداوەکان بەکار دەهێنێت.
