دەقی هەواڵ
پشووی فەرمی – Slemani Daily
:
بەپێی ڕۆژژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی کۆچی و ڕۆژی عاشووراوە، لە ناوەڕاست و کۆتایی ئەم مانگەدا حوزەیران لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکاندا پشووی فەرمی دەبێت.
وا بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، 16ی حوزەیرانی2026، بەبۆنەی یەکی موحەڕەم و سەری ساڵی نوێی کۆچی، لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی بێت.
هاوکات، هەر لە چوارچێوەی پشووە ئاینییەکاندا، ڕۆژی پێنجشەممە، 25ی حوزەیرانی2026، کە هاوکاتە لەگەڵ دەیەمین ڕۆژی مانگی موحەڕەم (ڕۆژی عاشوورا)، بە هەمان شێوە لە سەرانسەری هەرێمدا دەکرێتە پشووی فەرمی.
جێی ئاماژەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە لە ڕۆژژمێری فەرمی خۆیدا ئەم دوو بۆنەی داناوە و تێیدا دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی سەر بە حکومەت ڕادەگیرێت.