دەقی هەواڵ
گیان لەدەستدان – Slemani Daily
لە کاتێکدا ملیۆنان موسڵمان سەرقاڵی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجن، یەکەم حاجیی هەرێمی کوردستان دوای تەواوکردنی فەریزەی حەج، لە شاری مەدینەی لەکاتی گەڕانەوە کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، 1ی حوزەیرانی 2026, حاجیەکی کورد لەکاتی گەرانەوەی لە مەدینە کۆچی دوایکرد، کۆچکردوو ناوی ئەحمەد محەمەد سەعید نوری بریفکانی یە و دانیشتووی سنووری پارێزگای دهۆکە، ناوبراو دوای بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج و لە کاتی سەردانیکردنی مەدینەی منەوەرە، گیانی سپارد.
تاوەرکو ئێستا کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، چاوپێکەوتن یان لێدوانی فەرمی لە میدیاکانەوە لەسەر هۆکاری کۆچی دواییەکەی و ڕێکارەکانی بەخاکسپاردنی بڵاونەکردووەتەوە، بە گەیشتنی هەر زانیارییەکی نوێ لەلایەن ناوبراوەوە.
دەقەکە نوێ دەکرێتەوە.