دەقی هەواڵ
ڕووداو – Slemani Daily
تەرمی مامۆستایەکی زمانی کوردی لە گۆڕستانی (شێخ ئەحمەدی هیندی) لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە، کە دانیشتووی گەڕەکی کارێزەوشکی شاری سلێمانی بووە.
موقەدەم ئاری، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند:” مامۆستایەک لەدایکبووی ساڵی 1978 بووە، دەماری هەردوو باسکی دەستی بە گوێزان بڕیوە و بەهۆی خوێنبەربوونێکی زۆرەوە گیانی لەدەستداوە.”
بەپێی گوتەی کەسوکارەکەی، ناوبراو ژن و منداڵی نییە و ماوەیەک بووە باری دەروونی جێگیر نەبووە.
لە ئێستادا تەرمی مامۆستاکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.