گشتی

وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ بازرگانانی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل دەرکرد

دەقی هەواڵ

هاتووچۆ – Slemani Daily

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بەهۆی لێکەوتە ئابوورییەکانی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران، ماوەی ساڵێک مۆڵەتی تۆمارکردنی بۆ ئەو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلانە درێژکردەوە کە لە پێشەنگاکاندا ماونەتەوە و خاوەنەکانیان لە سزای دارایی دەبەخشێت.

بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (13953) کە لە 13\6\2026 بە واژووی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ دەرچووە، بڕیارەکە ئەو بازرگان و خاوەن کۆمپانیایانە دەگرێتەوە کە پێش هەڵگیرسانی شەڕ، ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلیان هاوردە کردووە.

بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی کاسبی و بازرگانی، ئەو کاڵایانە لە گەراج و پێشەنگاکاندا ماونەتەوە و نەیانتوانیوە بیفرۆشن؛ بۆیە وەزارەت بڕیاریدا بۆ ماوەی یەک ساڵ (لە ڕێکەوتی دەرچوونی فەرمانەکەوە) مۆڵەتیان پێ بدات بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان بەبێ ئەوەی هیچ غەرامەیەکی داراییان بێتە سەر.

گرژی و شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ماوەی ڕابردوودا لێکەوتەی ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان هەبووە، بە تایبەت لە سێکتەری هاوردەکردن و بازرگانی ئۆتۆمبێل کە بەهۆی ناسەقامگیری دۆخەکەوە خواست لەسەری کەمبووەتەوە و بازرگانانی تووشی زیانی دارایی کردووە، ئەم بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆش وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارە داراییانە دێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *