گشتی

نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی چوار لە سلێمانی دیاریکرا

دەقی هەواڵ

پارەی مۆلیدە  – Slemani Daily 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی نرخی نوێی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی چوار دیاریکرد و وردەکاریی نرخەکانی بۆ گەڕەکەکان و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە نرخی هەر کاتژمێرێک کارەبای موەلیدە بۆ یەک ئەمپێر بە 48 دینار دیاریکراوە، کە ئەم نرخە تایبەتە بەو ناوچانەی هێشتا نەکەوتوونەتە ناو پڕۆژەی (ڕووناکی) بۆ کارەبای 24 کاتژمێری، هاوکات بۆ پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و ستییەکان نرخەکان بەپێی کیلۆوات هەژمار کراون، بەشێوەیەک بۆ ئەو شوێنانەی کارەبای نیشتمانییان هەیە نرخی یەک کیلۆوات ئاوەر 305 دینارە و بۆ ئەو ستییانەشی تەنها موەلیدە سەرچاوەی کارەبایانە نرخەکە 289 دینار دەبێت.

 دیاریکردنی نرخی کارەبای مۆلیدە مانگانە لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە و لەسەر بنەمای نرخی سوتەمەنی و کۆی کاتژمێرەکانی کارکردن دیاری دەکرێت، بەهۆی مامناوەندیی کەشوهەوا لە مانگی نیساندا و زیادبوونی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی، بەشێوەیەکی گشتی بڕی پارەی موەلیدە بۆ ئەم مانگە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت و بارگرانی سەر شانی هاوڵاتیان سووکتر دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *