دەقی هەواڵ
قەیرانی غاز – Slemani Daily
ئەنجوومەنی کارگەکانی غاز لە سلێمانی دووپاتی دەکاتەوە کە بڕی غازی دابەشکراو لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتەوە ئاستی پێش دروستبوونی قەیرانەکە و لە ئێستادا پێداویستیی ماڵان بەتەواوی پڕ دەکرێتەوە.
کۆچەر تاهیر، سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگەکانی غاز لە سلێمانی ئاشکرای کرد کە ڕۆژانە بڕی 700 بۆ 720 تەن غاز دەگاتە پارێزگاکانی هەرێم، کە بەم شێوەیە دابەش بووە:
هەولێر: 300 بۆ 320 تەن.
سلێمانی: 240 تەن.
دهۆک: 160 تەن.
ئاماژەی بەوەش کرد کە کارگەکانی دابەشکردن لە ئێستادا لە توانایەکی بەرزدان و تەنیا لە یەک ڕۆژدا بڕی 1,800 بتڵ غاز دەخەنە بازاڕەوە، ئەمەش نیشانەی تێپەڕاندنی قۆناغی کەمیی بەرهەم و سەقامگیربوونی بازاڕە.
قەیرانی غاز لە ماوەی ڕابردوودا گرفتی بۆ بەشێکی زۆری هاونیشتمانیان دروست کردبوو، بەڵام بەراوردکارییە ئامارییەکان دەری دەخەن کە کەرتی دابەشکردنی غاز گەشەیەکی مێژوویی بەخۆوە بینیوە؛ بەجۆرێک لە کاتی جەنگی ئێراندا هەر کارگەیەک لە مانگێکدا تەنیا 200 بتڵی دابەش کردووە، لەکاتێکدا ئێستا ئەو بڕە بۆ نۆ ئەوەندە زیادی کردووە و تەنیا لە یەک ڕۆژدا دابەش دەکرێت.