گشتی

شەپۆلێکی بەهێزی باران و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە و مەترسیی لافاو هەیە

دەقی هەواڵ

کەش و هەوا – Slemani Daily

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و شارەزایانی کەشوهەوا هۆشداری دەدەن لە هاتنی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین و هەورەبروسکە کە لە سبەینێوە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکان، لە بەرەبەیانی سبەینێ سێشەممەوە، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی بەهێزی دەریای سوور. سەرەتای بارانبارینەکە لە ناوچەکانی گەرمیان، سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک دەبێت و پاشان کاریگەرییەکەی بۆ هەولێر، دهۆک و ناوچەکانی دیکە فراوان دەبێت.

کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە شەوی سێشەممە و ڕۆژی چوارشەممەدا دەگاتە ئەوپەڕی هێز، بەتایبەت لە سنووری:

• پارێزگای دهۆک

• ئیدارەی ڕاپەڕین

• ئیدارەی سۆران

لەو ناوچانە ئەگەری بارانی بەخوڕ، تەرزە و هەورەبروسکەی توند هەیە، کە مەترسیی دروستبوونی لافاو لە هەندێک شوێندا دەکرێت.

هاوکات لەگەڵ بارانەکە، پلەکانی گەرما بە بڕی 3 بۆ 4 پلە نزم دەبنەوە و خێرایی با چالاک دەبێت, چاوەڕوان دەکرێت کاریگەریی ئەم دۆخە نالەبارەی کەشوهەوا تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *