دەقی هەواڵ
گیان لەدەستدان – Slemani Daily
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە گوندی گرێزەی سەر بە قەزای سەیدسادق، منداڵێکی کچ کەوتە ژێر تراکتۆری باوکی و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە بەهۆی هەڵەیەکەوە بووە کاتێک باوکی منداڵەکە سەرقاڵی کارکردن بووە بە تراکتۆرەکەی، بەبێ ئەوەی ئاگاداری بوونی کچەکەی بێت لە نزیک ئامێرەکە، بەو هۆیەوە شێلراوە و دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی سپاردووە.
ئێستا تەرمی منداڵەکە گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕووداوەکە کردووە.

