دەقی هەواڵ
قەیرانی غاز ـ Slemani Daily
سەرۆکی ئەنجومەنی کارگەکانی غازی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی دابەشکردنی 60 هەزار بوتڵ غاز لە ماوەی دوو ڕۆژدا، قەیرانەکە بەرەو کۆتایی دەچێت و لە سەری مانگەوە دابەشکردن دەبێتەوە بە ئاسایی.
کۆچەر تاهیر، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگەکانی غازی سلێمانی، ئاماژەی بەوە کرد کە تەنها ئەمڕۆ 30,000 بوتڵ غاز دابەشکراوە و سبەینێش هەمان بڕ دابەش دەکرێت. ئاشکراشی کرد کە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕۆژانە 17,000 بوتڵ دەخرێتە بازاڕەوە. جەختیشی کردەوە کە ئەگەر بارودۆخەکە جێگیر بێت و جەنگ ڕوونەدات، لە سەری مانگەوە غاز بەبێ کۆبۆن و وەک ڕابردوو بەردەست دەبێت.
لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی کەمبوونەوەی بڕی غاز لە کارگەکان، قەیرانێکی کاتی لە سنووری سلێمانی دروستبوو، کە وایکرد دابەشکردنی غاز ڕێکبخرێتەوە و لە هەندێک ناوچە بە سیستەمی کۆبۆن پڕۆسەکە بەڕێوەبچێت.

