پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

دەقی هەواڵ

پشوو – Slemani Daily

بەگوێرەی خشتەی ڕۆژمێری پشووە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2026، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 15/4/2026، بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەکانەوە، لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان پشووی فەرمی دەبێت.

جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەکان کە بە “چوارشەممەی سۆر” ناسراوە، ساڵانە لە یەکەم چوارشەممەی مانگی نیسانی کوردی (ڕۆژهەڵاتی) یاد دەکرێتەوە و لە ڕۆژمێری فەرمی هەرێمی کوردستاندا وەک پشووی گشتی دیاریکراوە.

بڕیاری پشووەکە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکومەت لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ڕۆژی پێنجشەممە 16/4/2026 دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان