بەغدا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەرانی هەرێمی دا

دەقی هەواڵ

بەغدا – Slemnai Daily 

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری کۆتایی لەسەر خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی 3 دا و ڕێکارە کارگێڕییەکان دەستیان پێکردووە.

بەپێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ڕەزامەندی نیشان داوە لەسەر خەرجکردنی کۆی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆران، لە ئێستاشدا تەنیا پرۆسەی ناردنی تەمویلەکە بۆ سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ماوەتەوە.

بڕیارە لەگەڵ گەیشتنی تەمویلەکە لەلایەن بانکە فیدڕاڵییەکانەوە، وەزارەتی دارایی هەرێم دەستبەجێ خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکان ڕابگەیەنێت.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان