کێڵگەی کۆرمۆر دەست بە بەرهەمهێنان دەکاتەوە و نرخی غاز دادەبەزێت

دەقی هەواڵ

گشتی – Slemani Daily

پرۆسەی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستی پێ کردووەتەوە و بڕیارە لە ماوەی 12 کاتژمێری داهاتوودا دۆخەکە بەتەواوی ئاسایی ببێتەوە، ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر باشتربوونی کارەبای نیشتمانی و دابەزینی نرخی غازی ماڵان دەبێت.

کۆمپانیای دانا غاز بە فەرمی دەستی بە کارەکانی کردووەتەوە و بەرهەمهێنان قۆناغ بە قۆناغ ڕوو لە زیادبوونە, چاوەڕوان دەکرێت بە گەیشتنی ئاستی بەرهەمهێنان بۆ ڕێژەی جاران لە 12 کاتژمێری داهاتوودا، بڕی غازی پێویست بۆ وێستگەکانی کارەبا دابین بکرێت و کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان زیاد بکات.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی ڕاوەستانی وێستگەکانی بەرهەمهێنان، نرخی غازی ماڵان لە بازاڕەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە, بەڵام بەهۆی نەمانی مەترسییەکان و دەستپێکردنەوەی کارکردن لە کێڵگەکە، پێشبینی دەکرێت:

• سەرەتای هەفتەی داهاتوو: بڕی غازی LPG لە بازاڕەکاندا زیاد بکات.

• دابەزینی نرخ: بە زیادبوونی خستنەڕوو، نرخی غاز بۆ ئاستی جاران دابەزێتەوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ڕاگرتنی ئاڵۆزییەکان و نەمانی مەترسی لەسەر وێستگەکانی بەرهەمهێنان، هۆکاری سەرەکی بوون بۆ گەڕانەوەی تیمەکانی کارکردن و دەستپێکردنەوەی هەناردەی غاز.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان