فڕۆکەخانەکان دەکرێنەوە و هەوڵەکان بۆ ئاساییبوونەوەی خوێندن بەردەوامن

دەقی هەواڵ

گشتی – Slemani Daily

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی نیسانی 2026ـەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی وڵات دەستپێدەکەنەوە, ئەم بڕیارە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کەمبوونەوەی گرژییەکان دێت، هاوکات هەوڵەکان بۆ کردنەوەی قوتابخانەکانیش دەستیان پێکردووە.

بەنگین ڕێکانی، سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق بە وەکالەت، ئاشکرای کرد کە دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی، بڕیاردراوە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئاسمانی عێراق بەڕووی هاتوچۆی فڕۆکەکاندا بکرێتەوە. ئەم هەنگاوە دوای لێدوانەکانی سەرۆک ترەمپ دێت سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەکەدا، کە بووە هۆی ڕەواندنەوەی مەترسییەکان.

لە لایەکی دیکەوە، سەرچاوە حکومییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئێستا گفتوگۆی جددی لەبارەی قوتابخانەکان دەکرێت؛ مەبەست لێی دیاریکردنی کاتێکی نزیکە بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن و گەڕانەوەی قوتابیان بۆ ناوەندەکانیان، دوای ئەوەی بەهۆی بارودۆخەکەوە پشووی فەرمی ڕاگەیاندرابوو.

ناوچەکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا، ئێران و ئیسرائیل، دۆخێکی نائاسایی بەخۆیەوە بینی، عێراق وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت و پڕۆسەی خوێندنی پەکخست، بەڵام دوای هەوڵە دیپلۆماسییەکان و ڕاگەیاندنی ئاگربەست، چاوەڕوان دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا هەموو سێکتەرەکانی ژیان بگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان